مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى راگه‌یاند.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم “رۆژی یەکشەممەى داهاتوو تا رۆژی پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە”.
هاوکات لەهەمان کاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ع