مه‌ودا میدیا-
بانكێكى عیراقى بڕیاریدا هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و هاوڵاتییه‌ك پاره‌ى كۆن و دراوى هه‌یه بۆیان ببات، بۆیان ده‌گۆڕێت به نوێ.
بانکی بازرگانیی عیراق ناسراو به (TBI) بڵاویكرده‌وه “خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی دراوی کاغەزی تێکچوو (کۆن و دڕا‌و) دابین دەکه‌ین بۆ هاوڵاتییان”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئەم بڕیاره لەسەر بنەمای رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراق، هاوڵاتییان ده‌توانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانمان بكه‌ن”.
له ماوه‌ى رابردوو هاوڵاتییان و شوێنه‌كان گرفتى گه‌وره‌یان هه‌بوو له بوونى پاره‌ى كۆن و دڕا‌و و له بازاڕ و بگره بانكه‌كانیش وه‌رنه‌ده‌گیرا و كێشه‌ى له بازاڕ دروستكردبوو.
ع