مه‌ودا میدیا-
دواى دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، نرحى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كه چه‌ند مانگێكه كێشه‌ى له‌سه‌ره، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى دۆلار هه‌بوو”.
وتیشى “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زارو 800 دینار دابه‌زى، له‌كاتێكدا بۆ 155 هه‌زارو 250 دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع