روسیا و واشنتۆن رێككه‌وتن و زێلێنسكى ناڕازییه‌

مه‌ودا میدیا-

ئۆکرانیا و روسیا و ئەمه‌ریکا لەسەر ئاسۆی کۆتایی هاتنی شەڕەکە كێشه‌یان هه‌یه‌، دوای ئەوەی ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا هەڵسەنگاندنەکەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکای رەتکردەوە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان گەیشتوونەتە بنبەست، لەکاتێکدا کرێملین رێککەوتنی خۆی لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئەمه‌ریکی راگەیاند.

زێلێنسکی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئێد میلیبان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە شاری پریلوکی ئۆکرانیا وتی “ئێمە لەبەردەم بنبەستێکی دیپلۆماسی نین”.

سەرۆکی ئۆکرانیا داوای کرد سزای توندتر لە دژی روسیا بۆ لاوازکردنی ئابووری وڵاتەکەی و سنووردارکردنی توانای بەرهەمهێنانی چەکی وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوەدا کە زیادبوونی فشارەکان لەسەر مۆسکۆ رەنگە بیخاتە سەر مێزی دانوستان.

ئاماژەی بەوەشکرد |شاندێکی ئۆکرانیا بۆ دوو رۆژ وتووێژ، کە لە رۆژی هەینی دەستپێدەکات، گەشت بۆ ئەمەریکا دەکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیپلۆماسی”.

ئەم قسانەی زێلێنسکی لە وەڵامی رۆبیۆدا هات کە لە سەردانێکیدا بۆ شاری لیسبۆن رایگەیاند، پێدەچێت هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە گەیشتوونەتە بنبەست و دۆخەکەی بە زۆر مەترسیدار وەسفکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە چاوپێکەوتنێکی جیادا لەگەڵ رۆژنامەی کاپیمێرینی یۆنانی، رەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چانسی گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی دانووستان لەم قۆناغەدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان