بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا-

شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووە و پێشنیاری کردووە 10 رۆژی تر بدرێت بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عیراق رێکبکەون.

بەپێی زانیارییەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێشنیاریان کردووە کە رۆژی 2026/4/8، دەستنیشان بکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو شەوی رابردوو پەرلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی 200 پەرلەمانتار کۆببێتەوە و کاندیدی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن، بەڵام هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر پێشنیاری کردووە 10 رۆژی تر بدرێت بە لایەنە کوردییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار.

ب ح

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد کاریگەریی بارانباراین بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو بەلاوازی دەمینێتەوە لە ناوچە جیاجیاکان.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا, لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک ( سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنووری ئیدارەی گەرمیان) وە پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت, لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا, لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتیی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان