مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوێكی دەستەی گشتیی گومرگەكانی عیراق كە ئەمرۆ شەممە، 16ـی ئایار دەرچووە، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی كردووە تەواوی دەروازە گومرگییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێراندا بكرێنەوە.
لە نوسراوەكەدا حكومەتی عیراق رێنمایی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەكانی ناوچەكانی باكوور، ناوەڕاست، رۆژاوا و باشوور، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پۆستەی ئاسمانی و گومرگی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بۆ ئەوەی دەستبەجێ پرۆسەی ترانزێت و دووبارە باركردنەوەی كاڵاكان لەگەڵ ئێراندا كارا بكەن.
كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان عیراق و ئێران دوای ئەوە دێت كە رۆژی 28ـی شوباتی ئەمساڵ، ئەمەریكا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان كردە سەر ئێران، بەو هۆیەشەوە تاران گەرووی هورمزی بەرووی كەشتییە بازرگانییەكانی وڵاتاندا داخست، دوای ئێرانیش ئەمەریكا گەمارۆی دەریایی بەسەر تاراندا سەپاند و سزای بۆ هەر وڵاتێكیش دانا كە ئاڵوگۆِری بازرگانی لەگەڵ وڵاتەكە بكات.
ئ پ