سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

سبەینێ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) بە بەشداریی زیاتر لە (یەک ملیۆن و 750 هەزار) قوتابی و خوێندکار و بە سەرپەرشتیی ( 137 هەزار و 516 مامۆستا و 31 هەزار و 219 فەرمانبەر) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سبەینێ (حەوت هەزار و 590 قوتابخانە) پێشوازیی لە زیاتر لە (123 هەزار قوتابی) پۆلی یەکەمی بنەڕەتی دەکەن.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە تاوەکو ئێستا نزیکەی 19 ملیۆن پەرتووکی نوێ ئامادە کراون و گۆڕانکاریی لە 110 پەرتووک و پرۆگرامی خوێندندا کراوە و سەرجەم گۆڕانکارییەکانیش لە لایەن شارەزایان و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردەوە کراون.

گۆڕانکارییەکان بریتین لە پەرتووکی (کوردی پۆلی شەشی بنەڕەتی، زانستەکانی پۆلەکانی شەش، هەشت و نۆی بنەڕەتی، بیرکاری پۆلەکانی چوار، پێنج، شەشی بنەڕەتی و 11ی ئامادەیی، کیمیای پۆلی 11 و تەکنەلۆژیای زانیاریی بۆ پۆلەکانی حەوت و هەشت).

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان