مه‌ودا میدیا-
لیوا موحسین رەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند “ئەگەر ئەمه‌ریکا جەنگ دژی ئێران رابگەیەنێت، رووبەڕووی جەنگێکی بەربڵاو و “رێڕەوێکی تاریکی بێبڕانەوە” دەبێتەوە”.
وتیشى “مەودای جەنگەکە لە گەرووی هورمزەوە دەستپێدەکات تا دەریای عومان، بابولمەندەب و زەریای هیندی و هه‌موو ناوچه‌كه تێوه‌ده‌گلێنین به شه‌ڕ و دۆخى ناوچه‌كه به ته‌واویی ناسه‌قامگیر و نائارام ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گەرووی هورمز بە رووی هێزە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکادا داخراوە، بەڵام بازرگانیی ئازاد تێیدا پارێزراوە”.
باسى له‌وه‌شكرد “سوپای پاسداران تەنها دوای ناسینەوە و تۆمارکردن، رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان دەدات”.
ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى ئێران له كاتێكدایه، بڕیار وایه له ماوه‌ى 48 كاتژمێری داهاتوو، هه‌ر یه‌كه له ئێران و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی ئه‌نجامبده‌ن.
ع