ئێران بەهۆی كەمی گازەوە رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە

مەودا میدیا-
ئێران رووبەڕووی كێشەی كەمی گاز دەبێتەوە و سەرۆك كۆماری ئێرانیش دەڵێت “لەم زستانەدا رووبەڕووی كێشە دەبینەوە”.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە میانی كۆنفرانسی ساڵانەی بازاڕی سەرمایەی ئێراندا رایگەیاند “وڵاتەكەی تەنانەت پێش هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی گازیش بەدەست كەمیی گازەوە دەیناڵاند، بەڵام هێرشەكان ئەم كورتهێنانەی زیاتر كردووە و پێشبینی دەكرێت وڵات لە وەرزی زستاندا رووبەڕووی كێشە ببێتەوە”.

وتیشی “ئەگەر بەردەوام بین لە ئاراستەكردنی تۆمەت و سووكایەتی بۆ هەر وڵاتێك لە وڵاتانی دراوسێ، ئەوا ئەو وڵاتانەش ئێمە قبووڵ ناكەن، بۆیە تا ئەو كاتەی جنێو و قسەی ناشرین بە دراوسێكانمان بدەین، ناتوانین بازرگانییان لەگەڵدا بكەین”.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “سەرجەم كیشوەرەكان بەهۆی جەنگەوە رووبەڕووی فشار بوونەتەوە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام دوژمن پێی وابوو دەتوانێت ئێمە بڕووخێنێت، بەڵام هەرگیز بە خەونی ملكەچكردنی ئێران ناگات”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان