ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و شاندى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.

هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو. هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری کردەوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان