سەرۆك وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێكی بەپەلەی دەركرد

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە بۆ ئاشكراكردنی وردەكاری و بارودۆخی رووداوی تەقینەوەی وێستگەی كارەبای هارسە لە پارێزگای بەسرە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە “عەلی زەیدی، فەرمانی كردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە بۆ زانینی وردەكارییەكانی رووداوی تەقینەوەكەی وێستگەی كارەبای هارسە لە پارێزگای بەسرە و دیاریكردنی هۆكارەكان و كەمتەرخەمییەكان”.

باسی لەوەش كردووە “سەرۆك وەزیران رێنمایی داوەتە وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای بەسرە بە خستنەگەڕی سەرجەم توانا و هەوڵە پزیشكییەكان بۆ پێشكەشكردنی چاودێریی پێویست بە بریندار و بەركەوتووان، و بەدواداچوونی دۆخی تەندروستییان تا چاكبوونەوەیان”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆك وەزیران جەختی كردووەتەوە لەسەر قەرەبووكردنەوەی خێزانی قوربانییان و برینداران و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان، جگە لەوەش خێزانە زیانلێكەوتووەكان ناویان دەخرێتە پاڵ ناوی ئەو كەسانەی كە دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بارێزگای بەسرە كەوتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی 25 كەس بە سەختی بریندار بوون و دوو كەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان