ترەمپ بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دەکاتەوە

مەودا میدیا-

پێگەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد سەرۆكی ئەمەریكا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە دوای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێس دەكات، بە تایبەت وێستگە ئەتۆمی و دامەزراوە نەوتییەكان.

گۆڤاری زە ئەتڵانتیكی ئەمەریكی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە “دۆناڵد ترەمپ، نوێكردنەوەی هەڵمەتی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەكات لە رێگەی ئەنجامدانی زنجیرەیەك هێرش كە چەند رۆژێك بخایەنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەنگە هێرشەکان دوای هەڵبژاردنی نیوەی كۆنگرێس ئەنجام بدرێن، ئامانجە دیاریكراوەكانیش بریتین لە كۆگاكانی مووشەك و درۆن، ژێرخانی وزە و وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران”.

ئەوەشی خستەڕوو “بە ئامانجی بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، لە هەڵبژرادنەکانی ئیسرائیل، بژاردەی پێشوەختەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران خستووەتەبەرباس، بەڵام لەلایەن پەرلەمانتارانی دیموکرات و كۆماریشەوە بە تووندی رەتكرایەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان