روبیۆ: ئێران دەیەوێت لە گەرووی هورمز سەرانە وەربگرێت

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد گفتوگۆکانی واشنتۆن لەگەڵ تاران تا رادەیە پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام بەگوێرەی پێویست نین و دەبێت ئێران بە روونی دەستبەرداری ویستی ئەتۆمی ببێت.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “هەندێک پێشکەوتن بەدیهاتووە، بەڵام زیادەڕەوی لە هەڵسەنگاندنی رێژەی پێشکەوتنەکە ناکات، واشنتۆن سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت ئێران بەتەواوی دەستبەرداری چالاکی ئەتۆمی ببێت، سەرەڕای رەتکردنەوەی تەواوەتی سیستەمی باج و سەرانە لە گەرووی هورمز”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەمەریکا داوای هاوکارییەکی دیاریکراوی لە ناتۆ نەکردووە سەبارەت بە گەرووی هورمز، بەڵام ئەگەر ئێران رەتیبکاتەوە گەرووەکە بەڕووی کەشتییەکاندا بکاتەوە، ئەوا پێویستە پلانی جێگرەوە هەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئێران دەیەوێت سیستەمێکی کۆکردنەوەی سەرانە لە گەرووی هورمز دابنێت و بۆ ئەم مەبەستە کاردەکات بۆ ئەوەی عومانیش رازی بکات بە بەشداریکردن لەو سیستەمەدا، پێویستە پلانێکی نێودەوڵەتی هەبێت، بۆ ئەگەری بەردەوامی هەراسانکردنی هاتوچۆی کەشتیوانی لەلایەن ئێرانەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان