مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکرد محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە عومان، پرسی ئەنجامدانی گفتوگۆی نێوان ئێران، وڵاتانی کەنداو و عیراقی سەبارەت بە گەرووی هورمز تاوتوێ کردووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە “هەوڵەکانی وڵاتانی کەنداو بۆ ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە گەرووی هورمز، جیاوازە لە دانووستانەکانی نێوان تاران و واشنتنۆن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان له گه‌رووەکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشبینی ده‌كرێت وڵاتانی كه‌نداو فشار بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووی هورمزدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ره‌نگه ئێران داوای سه‌پاندنی باجی ژینگه‌یی و كه‌شتییه‌وانی و ئه‌منی بكات له گه‌رووه‌كه”.
ب ح