پێویستە داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوت ئاشکرابکرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەپێی رێککەوتنی سێ قۆڵی، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ پێداویستی ناوخۆ تەرخان دەکرێت کە دەتوانێت رۆژانە سێ ملیۆن و 57 هەزار لیتر بەنزین دابین بکات.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “لە ناوچەکانی تری عیراق لیتری بەنزین بە 450 دینارە و لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتیی ناچارە پەنا بۆ بەنزینی بازرگانی و گرانبەها ببات، هۆشدارییەکەی سەرۆکی لیژنەی دارایی (یان پەرلەمانی عێیاق) سەبارەت بە بڕینی ئەم پشکە، زەنگێکی مەترسیدارە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاتێک دامەزراوە چاودێرییەکانی ناوخۆ پەکدەخرێن و وەڵامی پرسیارەکان نادرێتەوە، دەرەنجامەکەی دەبێتە سووکایەتی بە قەوارەی هەرێم لە بەغداوە و بڕینی ئەو بەشەش دەكرێتە یەكێك لە كارتەكانی فشار لە ئایندەدا”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە حکومەتی هەرێم شەفافییەت لە داهاتی ئەم 50 هەزار بەرمیلە و پرۆسەی پاڵاوتنەکەیدا بخاتەروو، شکۆی هەرێم لەوەدایە لە ناوخۆدا وەڵامدەری خەڵک بن، نەک لە بەغداوە سەرزەنشت بکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان