مهودا میدیا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران به كهناڵى NBC NEWSى راگهیاند “رێگەنادەین كەس دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەمان بكات و، ئەنجومەنی شارەزایان كاری خۆی دەكات بۆ هەڵبژاردنی رابەر”.
وتیشى “كاتێك ئیسرائیل لە جەنگی 12 رۆژەدا هێرشی كردە سەرمان، دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكى ئهمهریكا دەستەواژەی “تەسلیمبوونی بێ مەرجی”ی بەكارهێناو ئەوەشی لە تویتێكدا بڵاوكردەوە، بەڵام ئەو شتە رووینەدا”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێمە بەرەنگاریمان كردو دوای 12 رۆژ، ئەوە ئیسرائیلییەكان بوون كە داوای ئاگربەستی بێ مەرجیان كرد، بۆیە ئێمە هەرگیز تەسلیم نابین، تا كەی پێویست بكات بەرەنگاریی دەكەین و بەرگری لە خۆمان و خاك و خەڵك و شكۆمان دەكەین شكۆی ئێمە هی مامەڵە نییە”.
باسى لهوهشكرد “لەبارەی ئەوەی ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆسەر مێزی دانوستان؟ دەبێت سەرەتا ئەوە روونبكرێتەوە بۆچی دەستیان بەم دەستدرێژییە كرد، دواتر دەتوانین باسی ئاگربەست بكەین، هەڵبەت كەس خوازیاری بەردەوامیدان بە جەنگ نییە، ئەم جەنگە جەنگی ئێمە نییەو بژاردەی ئێمە نەبووە، ئەم جەنگە لەلایەن ئەمهریكاو ئیسرائیلەوە بەسەر ئێمەدا سەپێندراوه، دادپەروەرانە نییە ئەوان دەستدرێژییەكانیان رابگرن و دواتر داوا لە ئێمە بكەن ئێمەش رایبگرین، ئەمجارە دۆخەكە جیاوازه”.
ع