مەودا میدیا-
سەرنووسەری سایت و پەیجی مەودا میدیا ئاشکرایکرد لە چەند رۆژی رابردوودا، تیمی رۆژنامەوانیی مەودا میدیا، چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئاوات حیسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ئەنجامدا، وەکوو کارێکی ئاسایی هاوڕێیانیان لە بەشی مۆنتاژ پرۆمۆیەکیان بۆ سەرەتای چاوپێکەوتنەکەی درووستکردبوو، ئەوەیش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
خەڵەف غەفور عەزیز، سەرنووسەری سایت و پەیجی مەودا میدیا رایگەیاند “مامۆستایەکی ئایینیی بەناوی مامۆستا مەلا عومەر دارەتوو، کاردانەوەی تووندی نوواند و کاردانەوەکان سەریانکێشا بۆ هەڕەشەی تاڕادەی کوشتن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرانبەر ئەو کاردانەوەیە، وەکوو سەرنووسەری مەودا میدیا بەرپرسیارە، هەروەها رایدەگەیەنێت نە ئاوات خان سووکایەتیی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووە و نە رێگە بە کەسیش دەدات لای ئەوانەوە نە سوکایەتیی بە ئایینی پیرۆز ئیسلام بکات نە هیچی ئایینێکی تر”.
ئەوەشی خستەڕوو “بۆ روونکردنەوەی هەموو وردەکارییەکان، سبەینێ لە مەودا میدیا، روونکردنەوەیەکی ورد بڵاودەکەنەوە و کۆتایی بەو هەڕەشە و چەواشەکاریانە لەسەر ئاوات خان دەهێنن”.
ب ح