مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاشکرایکرد داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆرسکێل دەکەن رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 1:00ی شەو هەروەها رۆژانی هەینی، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 1:00ی شەو رێگای حاجی ئۆمەران -سپیلک -هەولێر و بە پێچەوانەوە بەکارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند “ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و خاوەن مۆتۆرسیکلەکان دەکەنەوە، هەر سەرپێچیکارێک لەو کاتانەی دیاریکراون بەو رێگایانەدا بڕوات، لە رێگەی کامێراکانی (پۆینت تو پۆینت ، جێگر و خولاو) و مەفرەزەکانی هاتووچۆ سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەم رێنماییە لە رۆژی پینجشەمە 2026/5/7وە کاری پێدەکرێت، رۆژانی پێنجشەممە لە کاتژمێر :12:00ی نیوەڕۆ تاوەکو 1:00ی شەو، هەروەها رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەکو 1:00ی شەو هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو رێگایانە قەدەغەیە.
ب ح