نرخی نەوت دابەزینی تۆمار كرد

مەودامیدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی تشرینی یەكەم، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزین كرد و دوای زیاتر لە هەفتەیەك لە بەرزبوونەوە ئاراستەكەی گۆڕی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.2% واتا 1.30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی و هاتەخوار بۆ 105.35 دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكاش بە رێژەی 1.3% واتا 1.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی و هاتەخوار بۆ 92.49 دۆلار .

بەپێی شیكاری شارەزایانی بوارەكە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، لەوانەش، بازرگانان چاوەڕوانی گەیشتنی بڕی زیاتری گازوایلن لە رووسیاوە، هاوكات ترسیان لە خستنەڕووی نەوت هەیە بەهۆی هێرشەكانی سەر سعودیە لەلایەن حوسییەكانەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند ” ئیدارەكەی بە شێوەیەكی كاتی سزاكانی سەر سووتەمەنیی رووسیای هەڵگرتووە كە پێشتر بە مەبەستی بێبەشكردنی مۆسكۆ لە داهاتی جەنگی ئۆكراینا سەپێنرابوون، بۆیەش رووسیا رازی بووە گازوایل هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكات”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان