مەودا میدیا-
لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرا بەشداری لە چەندین بۆنەی رەسمیدا بكات، بەڵام زیاتر لە هەفتەیەكە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا هیچ دەركەوتنێكی نەماوە و هیچ كەسێك و لایەنێكی رەسمیش هەواڵی نازانێت.
رۆژنامەكانی توركیا باسیان لەوە كردووە” بەهۆی ئەوەی سەرۆك كۆماری توركیا بەشداری لە ئاهەنگەكانی 20ی تەموزدا نەكردووە لە باكووری قوبرس و جەودەت یەڵمازی جێگری لە جێی ئەو بەشدار بووە، بۆیە گومانی زۆر دەكەوێتە سەر دیارنەمانەكەی”.
ئاماژەیان بەوەشكردووە” پێشتر بڕیار بووە ئەردۆگان خۆی بە رەسمی بەشداری لەو ئاهەنگانەدا بكات، بەڵام جێگرەكەی لە جێی ئەو بەشداربووە بەبێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك لە بارەی بەشدارینەكردنەوەكەیەوە بدرێت”.
لە بارەی هۆكاری دیارنەمانەكەشیەوە رۆژنامەكان ئەگەری ئەوەیان داناوە كە” پێدەچێت بەهۆی نەخۆشییەكی كوتوپڕ یان تێكچوونی لەناكاوی باری تەندروستییەوە لە چاوی كامێراكان دوور كەوتبێتەوە”.
ئ پ