مه‌ودا میدیا-
زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تێده‌په‌رێت، به‌ڵام هێشتا كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش دیار نییه.
سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا به لاى زۆرینه‌ى هاوڵاتییان، بوون به هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوابخات، چونكه پێشتر به‌غدا ئاماده بووه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى عیراق، 120 ملیارى داهاتى ناوخۆ هه‌رێم ببڕن و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا بنێرن.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم وتویهتى “هه‌رێمى كوردستان داهاتى ناوخۆى زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ناتوانن 120 ملیار له‌كاتى خۆیدا ره‌وانه بكه‌ن”.
رۆژى رابردوو فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاند “ئاماده‌ین بێ ناردنى 120 ملیاره‌كه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرین و لاى خۆمانه‌وه 120 ملیاره‌كه ده‌بڕین”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كێشه‌ى مووچه‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به ناردنى داهاتى ناوخۆ هه‌یه، هه‌رێم داهات بنێرێت و پابه‌ندبێت، به‌غداش پابه‌ند ده‌بێت”.
ع