شارەزایەکی ئابووری: بودجەی 2027، زیانی گەورە بە هەرێم دەگەیەنێت

مەودا میدیا-

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بە شێوازی ئێستای لە پەرلەمان، زیانێکی گەورە بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت

فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “لە پڕۆژەیاسای 2027دا پشکی هەرێمی کوردستان لە 14.14%وە بۆ 12.67% کەمکراوەتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی (خەرجیی فعلی) دەرنەکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە کۆی 217 تریلیۆن دیناری خەمڵێندراوی بودجە، تەنها 13 تریلیۆن دینار بۆ هەرێم تەرخان دەکرێت، زیادکردنی چەندین بڕگەی نوێ بۆ خەرجییە سیادییەکان کە لە بنەڕەتدا سیادی نین بە ئامانجی کەمکردنەوە و بڕینی زیاتری پشکی هەرێمی کوردستان بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ناردنی پشکی هەرێم بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی رۆژانەی 400 هەزار بەرمیل نەوت و گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەکانی باج و گومرگ بۆ بەغدا، بە جۆرێک کە تەنانەت لە حاڵەتێکدا هەرێم پابەندیش بێت، پشکەکەی تووشی لێبڕین دەبێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان