مه‌ودا میدیا-
پاتریک كلاوسۆن، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە پەیمانگای واشنتۆن رایگه‌یاند “ئەگەری گەڕانەوەی شەڕ لە نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران زۆر زۆرە و دۆخه‌كه خه‌ریكه ده‌ته‌قێته‌وه”.
باسى له‌وه‌شكردووه “شوێنگرەوەی رێگەچارەی دیپلۆماسی شەڕە، بۆیە لە سایەی ئەو ئاماژانەی هەن ئەگەری گەڕانەوەی شەڕ زۆر زۆرە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دەرنەكردنی راگەیاندنێكی هاوبەش، واتە ئەمه‌ریکا و ئێران تەنانەت نەگەیشتوون بە زەمینەیەكی هاوبەش بۆ دیاریكردنی بڕگەكانی ئاگربەستی ئێستا، ئەوەش وا دەكات گومان لە بەردەوامبوونی هەبێت”.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌شڵێت “شكستهێنان لە گەیشتن بە رێككەوتن یان درێژكردنەوەی ئاگربەستە كاتییەكە، ناوچەكە دەخاتە بەردەم چەند سیناریۆیەكی مەترسیدار”.
ع