مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، پێدانی غاز بە ماڵان لە هەولێر کرا بە کارتی ئەلیکترۆنیی و مانگانە 2 بوتڵ بە نرخی فەرمیی دەدرێتە هاوڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سامانە سروشتییەکان “بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ لە رێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی کە پێشتر لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەشکرابوو بەسەر هاوڵاتییان دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان کرا”.
باس لەوەشکراوە ” 30 رۆژ جارێک هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە رێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلیکترۆنی 2 بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8,500 دینار وەربگرێت”.
ع