مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەكسیۆس، جۆن راتكلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی (سی ئای ئەی) پێشنیاری كردووە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا سیاسەتی “نە شەڕ، نە رێككەوتن” لەگەڵ ئێران پەیڕەو بكات.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە “راتكلیف بە ترەمپی راگەیاندووە، فشارە ئابوورییە بەردەوامەكان دەتوانێت تاران ناچار بكات زیاتر بێتە ژێر باری داواكارییەكانی واشنتۆن یان ناسەقامگیری ناوخۆیی لێبكەوێتەوە، بەمەش ئەگەری هەیە هاوڵاتییان ناڕەزایەتی دەرببڕن و دژی رژێم راپەڕن”.
باسی لەوەش كردووە “بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمەریكا لەسەر رێڕەوی داهاتووی كاركردن بەرامبەر بە ئێران دابەشبوون، هەندێكیان لەگەڵ دانوستاندان، هەندێكی تر داوای دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان دەكەن، لەكاتێكدا راتكلیف و چەند بەرپرسێكی دیكە پێیان باشە بەردەوام بن لە فشارە ئابوورییەكان”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند “پەلە ناكەن لە بڕیاردان سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران”.
ئ پ