مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عیراق و وەزیری كاروبارى پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێم ئاشکرایکرد ە چڕی كار بۆ گەڕانەوەی 11 كورسییەكەى كۆتاكان دەكەن لە پەرلەمانی كوردستان.
ئایدن مەعروف، وەزیری كاروبارى پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند ” بەشێوەیەكی فەرمی و لە رێگەی ئەنجومەنی شورا لە هەرێم دەیانەوێت رۆڵی هەبێت لە گەڕانەوەی (11) كورسییەكەی كۆتاكان بۆ پێكهاتەكانی هەرێم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆر گرنگە پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان رۆڵێكی گەورەتریان هەبێت، كە بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا بە بڕیاری حكومەتی فیدراڵی ئەم 11 كورسییە بۆ پێنج کورسی کەمکرایەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بڕیارەکەی بەغدا نادادپەروەریی بوو بەرانبەر بە نەتەوەكان و كۆتاكان، بۆیە لە ئایندەدا بە چڕی كار لەسەر ئەم پرسە دەكەن،گرنگە ئەنجومەنی شوراو و ئەنجومەنی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان هاوكاربن بۆ گەڕانەوەی كورسی كۆتاكان”.
باسی لەوەشکرد “داوایانکردووە داوای نوێنەری پێكهاتەكان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانى عیراق دابنرێت، هاوشێوەی حكومەتی هەرێم داوای دیاریكردنی وەزارەتێك بۆ كاروباری پێكهاتەكان دەكەن لە حكومەتەکەی عەلی زەیدی”.
ب ح