مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ دابه‌زینى تۆماركرد و به‌هۆیه‌وه نرخى مسقاڵى ئاڵتوون دابه‌زى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له كاتى كردنه‌وه‌ى بۆرسه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4140 دۆلار دابه‌زى، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو له كاتى داخستنى بۆرسه نرخه‌كه‌ى 4175 دۆلار بوو.
دابه‌زینى نرخى زێڕ، به‌هۆیه‌وه بۆ هه‌ر مسقاڵێكى ئاڵتوون له بازاڕه‌كاندا 10 هه‌زار دینار دابه‌زى.
پێشتر بانكه‌كانى جیهان و بازاڕه داراییه‌كان پێشبینیی خۆیان بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ى پێشبینییه‌كان نرخى ئۆنسه له نزیكى 5 هه‌زار دۆلار جێگیرده‌بێت.
ع