ئەو بەرپرسانە کێ بوون؟ ئەمشەو دەستگیرکران

مەودا میدیا-

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان بە قەقی قورسەوە دەروازەکانی ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدایان داخست و لە هەڵمەتێکدا ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتاریان دەستگیرکرد.

فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق رایگەیاند”بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەڵمەتێکی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەسایەتی ئەنجامداوە کە لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕییەوە تێوەگلاون”.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە (هەریەک لە موسەننا سامەڕائی، بەهائەدین نوری، – موزەهەر کەرووی، ‏عالیە نەسەیف، محەمەد سەیهوود، حەسەن خەفاجی، عادل حەلاوی، محەمەد فەرمان،سەیفەدین سەباح، ئیبراهیم سومەیدەعی وعەلا سوکەر ) لە هەڵمەتەکەدا دەسگیرکراون)”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە “عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق ناوی 168 بەرپرسی درکاندووە كە تێوەگلاون لە گەندەڵی و پرۆسەكە بەشێكی پەیوەستە بەو دۆسییەی جومەیلییەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە نیوە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ، هێزێكی هاوبەشی دژە تیرۆرو بەرپەرچدانەوەی خێراو دەستەی دەستپاكی و ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی فیدراڵی، ئۆپراسیۆێكی فراوانیان لە ناوچەی سەوزی بەغدادی پاتەخت، مەدینەی سەدر و شەعب، پارێزگاكانی موسڵ، دیالە، ئەنبار و چەند پارێزگایەكی تری عیراق ئەنجامداوەو چەندین بەپرسی باڵای ئێستاو پێشووی عیراق و پەرلەمانتارو سەرمایەدار دەستگیركراون

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان