مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق نزیک لە هاوپەیمانیی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان)ی سودانی زانیاریی نوێی لەسەر پێکهاتەی کابینەی نوێ و دابەشکردنی وەزارەتەکان ئاشکراکرد.
حه‌سه‌ن خه‌فاجی، په‌رله‌مانتاری هاوپەیمانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان) رایگەیاند “جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ (چوار) جێگر زیاد دەکرێن بەشێوەیەک دووان بۆ شیعه‌و یه‌كێك بۆ كورد‌و یه‌كێك بۆ سوننه، به‌ڵام ئه‌مجاره جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران كورسی وزارییان نابێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کابیبەکەی زەیدیدا وه‌زاره‌تی دارایی دەدرێت بە عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ، وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ هاوپەیمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، هەروەها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌ر لای كورد ده‌مێنێته‌وه‌و به دیاریكراویش بۆ پارتی دیموكراتی كورستان ده‌بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو ” چوارچێوەی هەماهەنگی لە دانووستاندایە لەگەڵ لایەنە سوننەکان تاوەکو وەزارەتی خوێندنی باڵایان پێبدەن و لە بەرانبەردا وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە کە ئەمەش بەشێکە لەو ئاڵوگۆڕ و رێککەوتنە سیاسییانەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کراون”.
ب ح