جەبار یاوەر: پێگەی کورد لە عیراق لاوازبووە

مەودا میدیا-

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد کورد رۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری لە رووخانی رژێمەکەی سەدام حسێن و یەکخستن و کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی هەبووە.

جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “کورد رۆڵی گرنگی لە داڕشتنەوەی دەستوور و دامەزراندنەوەی دەوڵەتی نوێی عیراق لە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و دەزگا و دامەزراوەکان هەبوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای هەموو هەڵبژاردنێک لایەنە عیراقییەکان دەهاتنە هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ و راوێژ بە سەرکردایەتی کورد لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە ئێستا لایەنە عیراقییەکان کورد رێکدەخەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان