مەودا میدیا-
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌دا ئاشکرایکرد ئامادەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
مه‌رد عه‌لی خاڵه، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند “هیچ به‌ره‌وپێشچونێك له دانووستانه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت نییه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “به‌رپرسیارێتیی یاسایی له ئه‌ستۆی (سه‌رۆكی ته‌مه‌ن)ی په‌رله‌مانه كه لای نه‌وه‌ی نوێیه. با به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و بێت له په‌رله‌مان زه‌نگی دانیشتن لێبدات، بەڵام نه‌وه‌ی نوێ ئیتر هێزێكی ئۆپۆزسیۆن نییه و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كردووه كه به‌شێكه له پرۆسه‌ی حكومڕانی”.
ئەوەشی خستەڕوو “پارتی خاوەنی زۆرترین کورسییە و دەستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هەموولایەک رادەکێشن کە بیانەوێت هەنگاو بنێنن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان”.
ب ح