مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى دایه‌وه كه باسى له‌وه‌كردبوو به‌غدا پاره‌ى كه‌مى ناردووه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هاتووه “رێکارەکانی پارەدان بەگوێرەی ئەو چوارچێوە یاسایی و داراییانەی لە دەوڵەتی عیراقدا کارپێکراون ئەنجام دراون”.
هه‌روه‌ها “ئەو پارانە بەپێی فەرمانی خەرجکردنی پەسەندکراوی یاسایی (1/12) دەدرێن کە خەرجکردنی پارە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانی تۆمارکراو و لە ئێستادا لە لیستی موچەی پەسەندکراوی وەزارەتدا هاتووە”.
“هەر بڕە پارەیەکی زیادە یان جیاوازی ناتوانرێت بەپێی میکانیزمی خەرجکردنی ئێستا خەرج بکرێت، چونکە پێویستی بە مۆڵەتی یاسایی و تەرخانکردنی دارایی تایبەت هەیە، ئەم پارانە بەپێی رێکارە دامەزراوەییەکان لە کاتی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ خەرج دەکرێن”.
ع