ستارمەر: بەشداریی لە شەڕی ئێران ناکەین

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی جارێکی تر رەتیکردەوە لەسەر داوای سەرۆکی ئەمەریکا بەشداریی لە شەڕی دژبە ئێران بکات.

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند “بەرانبەر فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەر دانانەوێنین، بەشداریی شەڕی ئێران ناکەن چونکە شەڕی ئەوان نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بیروڕای خۆی ناگۆڕێت و هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێت، جەتدەکاتەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی رووبەڕووی شەڕێک ناکاتەوە کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان