مه‌ودا میدیا-
سوده‌كانی لۆبیای سروشتی واته بێ ده‌ستكاریكردن پێكهاته‌ی خۆراكی و كیمیایی لۆبیا:
لۆبیا پێكهاتوه له، ئاو، ڤیتامینه‌كانی گروپی B و ڤیتامینه‌كانی A ، PP ، E ، C و ئاسن و فسفۆڕ وكالیسیۆم و شهكرو چه‌وریی و پڕۆتین و ماده شه‌كریه‌كان و ئهسیدیهكانی تێدایه.
لۆبیا بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو میزی- ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری شه‌كره‌بوون زۆر كاریگه‌ره.
- خواردنی لۆبیای كوڵاو چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی گورچیله‌و میزڵدان و له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله‌و ئاوسانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ژنی دوگیان ناهێلێت.
- لۆبیا رێگره لهخهست بوونه‌وه‌ی خوێن.
- لۆبیا دوژمنی میكڕۆبه زیانبه‌خشه‌كانه، چونكه له‌هه‌موو سهوهكانی تر زیاتر مادده‌ی شه‌كری تیایه‌و وزه به‌خشێكی باشی جه‌سته‌یه.
- لۆبیا شیری ئافره‌ت زیاد ده‌كات
& لۆبیا مه‌نی پیاو زیاد ده‌كات.
- لۆبیا له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری توخمه كانزاكان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كانی به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له‌به‌رانبه‌ر هێرشی نه‌خۆشیه‌كان چالاكی
له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات.
- لۆبیا قه‌ره‌بووی نه‌خواردی گۆشتیش ده‌كاته‌وه.
- لۆبیا خۆراكی هه‌رچوار وه‌رزی ساڵه به‌ته‌ڕی و به‌وشكی ده‌خورێ، به‌هارو هاوین بهتڕی، پایزو زستان به‌وشكی.
ع