مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە و لیتری غاز بەشێوەی بازرگانی بۆ 900 دینار بەرزبووە و سەرۆکی لیژنەی غاز لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد نرخەکەی هەرزان دەکەن.
عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە سلێمانی رایگەیاند “سبەینێ 50 تاوەکو 100 بارهەڵگر رەوانەی ناوشار دەکەن و کاریگەری لەسەر نرخی غاز دەبێت و نرخی غازی حکومیش هەر بە هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی بەرنامەیەکیان بۆ دابەشکردنی غاز هەیە و تاوەکو ئێستا غاز لە کۆگاکاندا ماوە بەڵام حکومەت توانای کۆنتڕۆڵکردنی غازی بازرگانی نییە”.
ئەوەشی خستەڕوو “سزای دارایی ئەو بریکارانە دەدەن کە نرخی غاز لەسەر هاوڵاتییان گران دەکەن و هەوڵدەدەن بەو بڕە غازەی لەبەردەستدایە تاوەکو 20 رۆژی تر غاز بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن”.
ب ح