گورزی یەکلاکەرەوە، ئەمەریکا چۆن شەڕی ئێران دەکات؟

هێرش عەبدولڕەحمان

ئەمەریکا وانەی باشی لە ئەزموونی ئەفغانستان و عێراق وەرگرتووە و چیتر نایەوێت بچێتە ناو شەڕێکی درێژخایەنەوە کە قوربانی گیانی و دارایی زۆری تێدا بدات. لەبری ئەوە، واشنتۆن ستراتیژییەک پەیڕەو دەکات کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای بێوێنە و گورزی کەمەرشکێن بنیات نراوە؛ شەڕێکی کورت، پڕ زیان بۆ بەرامبەر و مسۆگەر بۆ خۆیان.

بەهۆی ئەو بودجە خەیاڵییەی پەنتاگۆن هەیەتی، ئەوان بەردەوام چەک و تەکنەلۆجیاکانیان نوێ دەکەنەوە. ئەمریکا چیتر سەربازەکانی ناداتە دەست قەدەر، بۆیە لە ڕێگەی کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی ئاسمانییەوە هەوڵ دەدات شەڕەکە یەکلا بکاتەوە.

لەبری ناردنی هەزاران سەرباز، فڕۆکە نھێنییەکانی وەک F35 و B2 Spirit وەک تارمایی بە ئاسمانی تاران و شارە گرنگەکاندا دەسوڕێنەوە؛ ئەرکی سەرەکی ئەمانە ئیفلیجکردنی دڵ و مێشکی بەرگریی ئێرانە پێش ئەوەی ڕادارەکان هەستیان پێ بکەن لەگەڵ ئەمەشدا، لە ڕێگەی هێرشی سایبەری و جەنگی ئەلیکترۆنییەوە، ژێرخانی پەیوەندییەکان، تۆڕی کارەبا و سیستەمی موشەکی پەکدەخرێن. ئامانجەکە تەنیا وێرانکردن نییە، بەڵکو کوژاندنەوەی توانای جوڵەی ئێرانە، تا لە یەکەم هەنگاودا سوپاکەیان هیچ دەرفەتێکی وەڵامدانەوەی بۆ نەمێنێتەوە.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان