مەودا میدیا-
سەرەڕای گەمارۆکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا بۆ رێگریکردن و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران، بەڵام تاران بڕێکی زۆر لە نەوتی لە رێگەی بەندەرە دەریاییەکانەوە فرۆشتووە.
کۆمپانیای تانکەر تراکەرز تایبەت بە جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان رایگەیاند ” ئێران لە بەندەرەکانەوە چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بارکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکای تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە دەرەوە، لە هەمانکاتدا هێزی دەریایی ئەمەریکا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار نەوتی ئێرانیان گەڕاندووەتەوە و رێگرییان لێکردووە گەمارۆ دەریاییەکەیان تێپەڕێنێت”.
ب ح