دڵنیایی لە کوالێتی بەنزینی 750 دیناری دەدرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەستیپێکردووه‌ و لە ناوەندی سلێمانی لە 13 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەن.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “دوێنێ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریان بەسەر بەنزینخانەکاندا دەستپێکردووە و لەمەودوا ژمارەی بەنزینخانەکان بۆ 50 وێستگە و بڕی بەنزین زیاد دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێش ناردنی بۆ بەنزینخانەکان پشکنین بۆ بەنزینەکە دەکەن لە کوالێتییەکەی دڵنیا دەبنەوە، دواتر رەوانە دەکرێت، هەروەها لە جگە لە سەنتەری ناوشار ژمارەیەک بەنزینخانە لە قەزا و ناحییەکانیش دەکەنەوە و لە یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوو لۆد و قەرەباڵی ناو ویشتگەکان کەم دەبێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پرۆسەی دابەشکردنەکە بەشێوەی 24 کاتژمێرییە و بەنزینە نۆرماڵەکە به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی سامانه‌ سرووشتییه‌كانه‌ و ئۆكتانی له‌سه‌روو 91وەیە، هیچ كێشه‌یه‌كی نییە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو بەرزبووەوە و سەرەڕای خستنەڕووی چەند رێگایەک بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخ و چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، سەرەی دوور و درێژی بەنزینخانەکان و گرانی نرخەکەی بەردەوامە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان