بە درۆن ماڵی هەیبەت حەلبوسی بە ئامانجگیرا

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنێکی خۆکوژییەوە هێرشکرایە سەر ماڵی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگای ئەنبار و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە ” لە کاتی هێرشەکەدا هەیبەت حەلبوسی و خێزانەکی لەماڵەوە بوون، بەڵام هێرشەکە هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق و پۆلیسی ئەنبار لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی هەڵدانی درۆنەکە بۆ ماڵی سەرۆکی پەرلەمان”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە جۆری شاهید 101، لە نزیک ماڵی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عیراق، لە شارۆچکەی گەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار کەوتەخوارەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان