مهودا میدیا-
ئهمڕۆ سێشهممه، دامەزراوە سەربازییەکان لە ناوەڕاستی ئێران لە هێرشەکانی ئەمهریکا و ئیسرائیلدا كراونهته ئامانج، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شوێنە مەدەنییەکانی تر دهكرێنه ئامانج، ئەمەش دوای رۆژێک هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا هەڕەشەی لێدانی دامەزراوەکانی وزە و بیرە نەوتەکان و وێستگەکانی لە وڵاتەکەی کرد.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لانیکەم دوو تەقینەوەی گەورە و دوکەڵ لە ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران و لە زەنجان لە باکووری رۆژئاوای ئێران بەرزبووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری ئەکبەر ساڵحی، بەرپرسێکی ئەمنی لە قائیمقامیەتی ئیسفەهان بڵاویکردووەتەوە “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک شوێنی سەربازیی لە ئیسفەهان کراونەتە ئامانج بهڵام هێشتا رادەی زیان و قوربانییەکان روون نەبووەتەوە”.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توپ سۆشیال) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە کە پێدەچێت ئاگر و تەقینەوەیەکی گەورە لە ئیسفەهان دەربکەوێت.
ئەمەش دوای ڕۆژێک دێت کە هەڕەشەی “بۆمبارانکردن و سڕینەوەی سەرجەم وێستگەکانی کارەبا، بیرە نەوتەکان، دوورگەی خارگ و ئەگەری هەیە هەموو وێستگەکانی تر” لە ئێراندا کرد، مەگەر رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نەکرێتەوە، کە ئێران لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر لە رێگەی هەڕەشە و هێرش بۆ سەر کەشتیەکان دایخستووە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئیسنا بڵاویکردەوە کە وێستگەیەکی شووتی لە دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز کەوتووە و بەتەواوی لە خزمەتگوزاری دەرچووە و لە کورتخایەندا ناتوانرێت نۆژەن بکرێتەوە.
ع