مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت” بەدواداچوونیان بۆ كێشەی تەجمیدی 5000 هەزار هاوڵاتی خانەقین ئەنجامداوە” و مژدەشیان پێدەدات كە بەم نزیكانە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە مەودا میدیای راگەیاند” لە درێژەی هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەزار خێزانی خانەقین كە پێكهاتوون لە 5000 هاوڵاتی و نفوسیان تەجمید كرابوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی عیراقیان كردووە داوایان لێكردوون بەشی واقیعات هەستێت بە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە”.
وتیشی” گفتوگۆیەكی تێروتەسەلمان لەگەڵ بەرپرسانی گشتیی رەگەزنامە ئەنجامداوە سەبارەت بە چۆنیەتیی چارەسەركردنی كێشەی ئەو هاوڵاتییانە و لە ئەنجامدا راسپاردەی تەواو ئاڕاستە كرا و بڕیاردرا لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەو كەسانەی ئەو كێشەیەیان هەیە دەتوانن سەردانی رەگەزنامەی خانەقین بكەن بۆ ئەوەی نوسراویان بۆ بكرێت بۆ بەغدا تا لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە كێشەكانیان چارەسەر بكرێت”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق” مژدەشی دایە ئەو هاوڵاتییانە كە لە نزیكترین كاتدا بەتەواوی كێشەكانیان چارەسەر دەكەن”.
ئ پ