مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سەرمای تووند و بەفر و بارانبارین و شەختەو بەستن لە هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووەو دەگەڕێتەوە.
شاڵاو هیدایەت. شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند “لەناو مانگی رەمەزان و هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا بەتایبەتی زستانی راستەقینە بەسەرماو سۆڵەیەکی بەهێزو بەفربارینی بەرفراوانەوە دەگەرێتەوە وە لەگەڵیدا بارانی باشی سەرتاسەریش دەبارێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی دواین گۆڕانکاریی مۆدێلی ئەوروپی و جفسی ئەمەریکی ئاماژە بەداڕمانێکی نزمه پەستانی فراوان و تەوژمە هەوای زۆر ساردی جەمسەری باکوور دەکەن لەناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەوە بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ب ح