حاجی بابایی: رێگە بە وڵاتانی كەنداو نادەین بۆری نەوت رابکێشن

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد رێگە بە وڵاتانی کەنداو نادەن بۆری گواستنەوەی نەوت دروست بکەن، تاوەکو لە بایەخی گەرووی هورمز کەمبکەنەوە.

حەمید رەزا حاجی بابایی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “ئەوانەی هێڵی بۆری نەوت رادەکێشێن تاوەکو لە بایەخی گەرووی هورمز کەمبکەنەوە، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هێرشەکان بۆ سەر ئێران نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “راکێشانی بۆری نەوتی فوجەیرە یان هەوڵی دروستکردنی هەر بۆرییەکی تری نەوت، وەک بەشێک لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەبینن، چونکە ئاسانکاریی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەر وڵاتێک بە هەر شێوەیەک هاوکاریی ئەمەریکا و دوژمنانی ئێران بکات، بە بەبێ دوو دڵی دەبێتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان