شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەشدەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی ئاشکرایکرد داوا لەو جووتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان بۆ ساڵی 2025 رادەستی سایلۆکەیانکردووە، بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانیان بکەن.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند “داوا لە جووتیارا دەکەن سبینەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە جووتیاران لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان لە تا مستندی ژمارە پسووڵەی (هەزار و 214) و تەواوی بەڵگەکانیان پێبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان