مهودا میدیا-
فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق له پشكى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگهیاند “ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر گەڕانەوەی محهمەد حەلبوسی بۆ سەرۆكایەتیی پۆستی پەرلەمانی عیراق رێككەوتنیان بكردایە، ئەوە دەگەڕایەوە”.
وتیشى “تەنانەت ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڤیتۆی لەسەر هەبوایە هەر دەیانگەڕاندەوە، بە بەڵگەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو دانانی سەرۆكی ئەركان و چەندین پرسی تر”.
ئاماژەی بەوەشكرد “زۆرینەی پەرلەمانیی لای ئەوانە، ئەوەی باس دەكرێت لەبارەی ئەوەی پارتی نەیهێشتووە حەلبوسی بگەڕێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەهانەو پاساوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “بۆ باسی ئەوە ناكەن پارتی هۆكاری سەرەكیی بوو لە دانانی حەلبوسی بە سەرۆكی پەرلەمان، لە خولی رابردووداو مەسعود بارزانى، پشتیوانی سەرەكی بوو لە وەرگرتنی ئەو پۆستە”.
ع