دارایی عیراق هەوڵەکانی بۆ ئامادەکردنی بودجە چڕدەکاتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بە سەرپەرشتی وەزیری دارایی بەردەوامە و پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی بودجەدا دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بەو قۆناغانەدا کراوە کە لە چوارچێوەی ئامادەکردنی بودجەدا بەپێی خشتە زەمەنییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ کراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فالح ساری، داوایکردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “فالح ساری، وەزیری دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئاشکراکردنی داتاکانی دارایی و داهاتەکان مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی بودجەی 2027ی عیراق ورد و واقعی بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان