مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی وەزیری نەوتی عیراق، بۆ لەمەودوا وڵاتەكە پشت بە تانكەر دەبەستێت بۆ هەناردەكردنی نەوت، ئەویش بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی كە لە گەرووی هورمز بۆ هەناردەی نەوتی عیراق درووست بووە.
باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عیراق ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە “وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت كاردەكات بۆ دەستەبەركردنی دارایی پێویست بۆ كڕینی تانكەر بۆ كۆمپانیا نەوتییەكانی عیراق”.
وتیشی”وەزارەتەكەیان هەوڵدەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بۆ دەستەبەركردنی ئەو پارەیەی كە پێویستە بۆ دابینكردنی تانكەری نەوت بۆ كۆمپانیاكانی نەوتی عیراق، كە ئەوەش هەنگاوێكە بۆ گواستنەوەی بڕێكی زیاتر لە نەوتی خاوی عیراق”.
ئاماژەی بەوەشكرد “خاوەندارێتیكردنی تانكەرە نەوتهەڵگرەكان پاڵپشتی كارەكانی هەناردەكردن دەكات و توانای ئابووریی مسۆگەر دەكات و زۆرترین داهاتی دارایی دەبێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی عیراق بە گەرووی هورمزدا ئاستەنگی زۆری بۆ درووست بووە بەهۆی ئەوەی كە ئێران گەرووەكەی داخستووە.
ئ پ