مهودا میدیا-
کۆریای باشوور ئهمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بەوەدا کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا فشار دەخاتە سەری بۆ ئەوەی بەشداریی شەڕ لەگەڵ ئێران بکات.
ئەو ئاماژەیە دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمهریکا و کۆریای باشوور لەسەر داوای واشنتۆن هات.
چۆ هیون، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور رایگەیاند “نامەکەی ترەمپ کە فەرمانی کەمکردنەوەی مانۆڕەکانی کردووە پێدەچێت هەوڵێک بێت بۆ فشارخستنە سەر سیئۆل بۆ ئەوەی بەشداریی شەڕ لەگەڵ ئێران بکات”.
سەرکردە سەربازییەکانی کۆریای باشوور رایانگەیاندبوو کە لەسەر داوای ئەمهریکا مانۆڕەکان بۆ نیوە كهمدهكرێنهوه.
سیئۆل ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ساڵانەی نێوان هەردوو وڵات نزیکەی هەفتەیەک زووتر لە وادەی دیاریکراو کۆتایی پێدێت، دوای ئەوەی ترەمپ بە دوژمنانە و نەشیاو وەسفى کرد.
رۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند کە پنتاگۆنی راسپاردووە کە مانۆڕە سەربازییە ساڵانەیەکانی قەڵغانی ئازادیی ئولچی کەم بکاتەوە، ئەمەش تەنها رۆژێک پێش ئەوەی بڕیارە دەست پێبکات.
هاوكات ئهمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکووری ئیدانەی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمهریکای کرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بڕیارەکەی ترەمپ بکات بۆ کەمکردنەوەی قەبارەکەیان.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە “مافی بەرگریکردن لە خۆمان بەکاردەهێنین بۆ بێلایەنکردنی ئەو هەڕەشە سەربازییانەی کە لە هێزە دوژمنکارەکانەوە سەرچاوە دەگرن لە رێگەی رێوشوێنی شەفافەوە”.
ع