مه‌ودا میدیا-
ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، كوژاندنه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كانى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بۆ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو دواخراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق هاتووه، وادەی کوژاندنەوەی تاوەرەکانی کۆڕەکی بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوه‌ته‌وه كه بڕیاربوو له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
باس لهوهشكراوه “ئەم داوایەش بە لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عیراق دراوە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران کاتی تەواویان هەبێت بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان”.
كێشه‌ى كۆڕه‌ك تیلیكۆم په‌یوه‌ندیی به نه‌دانى باجى ئه‌و كۆمپانیا هه‌یه كه چه‌ندین ساڵه باجى نه‌داوه و ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراقیش ده‌ستى به‌داخستنى بنكه و لقه‌كانى كۆمپانیا كردووه و به‌هۆیه‌وه له شاره‌كانى عیراق خزمه‌تگوزارییه‌كانى راگیراون.
ع