مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عیراق سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئێلبروس کۆتراشێڤ، جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “ئێلبروس کۆتراشێڤ، دۆستێکی نزیکی گەلی کورد و یەکێتی بووە و بۆ هەمیشە رۆڵ و خزمەتەکانی لە بیرناکەن کە فاکتەرێکی بەهێزبوون بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و روسیا”.
ب ح